٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٢
Source: Mehrnews
ئەم بەرهەمانە لە فێستیڤاڵی شانۆی کوردستان وەرگیران

بەرپرسی جێبەجێ کاری سی و شەشەمین فێستیڤاڵی پارێزگایی شانۆی کوردستان لە یەکلایی بوونەوەی لیستی بەرهەمە وەرگیراوەکانی لە بەشی نێو هۆڵ و سەرشەقام هەواڵی دا.

 محەمەد قەتەن خا بە ئاماژە بە کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی ورد بوونەوە لەسەر بەرهەمە نێردراوەکان بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵی شانۆی کوردستان وتی: بینین و ورد بوونەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکان بە ئامادە بوونی داوەرەکان ئەنجام درا و دەبیرخانەکە دوای کۆ کردنەوەی ڕوانگەکان، لیستی کۆتایی بەرهەمە وەرگیراوەکانی بڵاو کردەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کەە فێستیڤاڵەکە ئەمساڵ لە بیجاڕ بەڕێوە دەچێت، زیادی کرد: لە بەشی نێو هۆڵ، شانۆی " دوایین نامە " لە دەرهێنانی ئەیووب تالب پوور لە قوروە، "ئەسپەکان " لە دەرهێنانی محەمەد سەلیمی و حسێن مورادی لە دیواندەرە، " دوژمنی خودا " لە ندەرهێنانی میلاد سادقی لە سنە و " ڕوولور " لە دەرهێنانی عەلی حسێن ئەفشاری لە بیجاڕ، "عاشقانەکانی سەراو" لە دەرهێنانی یوونس سەحرا رۆ لە قوروە، " مۆسیقای سپی" لە دەرهێنانی سامان ڕوستەمی لە سنە، "ویکنتی لەت کراو" لە دەرهێنانی ئەشکان کەمانگەر لە سنە و " مشتێک قسە " لە دەرهێنانی سەعدی حسێنی لە دیواندەرە وەرگیراون.


هەروەها لە بەشی سەر شەقامیش، بەرهەمەکانی : " ئاکامی ئەوین " نلەە دەرهێنانی نازیلا ئەمینی لە سەقز، " هیوایەک لە تاریکی " لە دەرهێنانی هۆشیار قەوامی و سەنا کۆهزادی، " ماڵ لە کۆڵ " لە ندەرهێنانی سەعید نادری موقەدەم لە مەریوان، " دوازدە " لە بیجاڕ و " شێف " لە دەرهێنانی بەختیار ئەحمەد پوور لە بانە، " دۆخی شین سوورە " لە دەرهێنانی ئافاق یەعقووب نەژاد لە سنە، " دوو ڕێیانی عەشق" لە دەرهێنانی عەتا ڕەشیدی لە سەقز و " پاچە پلاس" لە دەرهێنانی هیوا ئەسەد بەیگی لە سەقز وەرگیراون.


ناوبراو بە ئاماژە بە کاتی نمایش کردنی شانۆکان، وتی: گرووپە هەڵبژێردراوەکان لە 5 بۆ 8ی سەرماوەز لە شوێنە دیاری کراوەکان شانۆکانیان نمایش دەکەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha